به‌رپرسێكی فه‌له‌ستین: ئه‌ردۆگان با نه‌خۆشییە دهروونییەکەی چارەسەر بکات بەو بڕە پاڕەیە
ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست
بینراو 654
پێش 3 هەفتە
میدیاكانی
توركیا بڵاویانكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بڕی چوار ملیۆن لیره
(٧٠٠ هه‌زار دۆلار) ده‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه زانیارییه‌كانی ئاسانكاریی بكات بۆ
ده‌ستگیركر دنی محه‌مه‌د دهحلان، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی فه‌له‌ستین له
كه‌رتی غه‌ززه، بهرپرسهكهش رایگه‌یاندووه كه ئه‌ردۆگان نه‌خۆشیی ده‌روونیی
هه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا
دهحلان، كه ئێستا نیشته‌جێی ئیماراته، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی
فه‌یسبوك، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌ردۆگانی دایه‌وه و نووسی، "پێشنیاز بۆ
ئه‌ردۆگان ده‌كه‌م ئه‌و ٧٠٠ هه‌زار دۆلاره له پزیشكێكی ده‌رونیدا خه‌رج بكات، به‌تایبه‌ت
دوای داڕمانی خه‌ون و مه‌رامه‌كانی له ناوچه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب".
محه‌مه‌د دهحلان
لەلایەن تورکیاوە بەوە تۆمه‌تبار کراوە، له پشت كوده‌تاكه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی دژبه ئه‌ردۆگانه،
ده‌شڵێن به‌رپرسه فهلستینیهكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمارات كار ده‌كات، له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه میدیاكانی توركیا به‌جۆرێكی دیكه دهحلان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی
ده‌ستی له كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی كوژراوی سعودییه‌وه هه‌یه.
محه‌مه دهحلان
له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌رپرسی ده‌زگای ئاسایش بوو له
كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین، دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی له ساڵی ٢٠٠٧
ده‌ستیان به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا گرت، دهحلان پشتیوانیی نه‌ما و حزبه‌كه‌ی له غه‌ززه
ده‌ركرا.