Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مۆرینهۆ لەیەکەم یاریدا سەرکەوتنی بۆ تۆتنهام بەدەستهێنا

وەرزش

بینراو 125

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

یانەی تۆتنهام لە بەسەرکردایەتی خۆسێ مۆرینهۆ سەرکەوتنی تۆمارکرد و سێ خاڵی یاریەکەی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە یانەی وێستهام.

لە یاریەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا لە جەولەی ١٣لە یەکەم یاری ئەو جەولەدا یانەی وێستهام میواندای یانەی تۆتنهامی کرد، کوڕانی مۆرینهۆ توانیان سەرکەوتن تۆماربکەن.

مۆرینهۆ لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرمبەر بەگۆڵێک لەیانەی وێستهامی خاوەن یاریگا بردەوە، گۆڵەکانی تۆتنهام هەریەکە لە سۆن و لۆکاس مۆرای و هاری کەین لە خولەکەکانی ٣٦ و ٤٣ و ٤٩ تۆماریان کرد، دوو گۆڵەکەی وێستهامیش هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ و ئۆگبانا لەخولەکەکانی ٧٣ و ٩٠ تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی تۆتنهام سێ خاڵی یاریەکەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت، یانەی وێستهامیش بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە پلەی ١٦یەم دێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP