Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عومەر لەسەر بابەتی رووداوی سوتانی قورئانەکە هاتە دەنگ

جیهان

بینراو 8033

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی دوێنێ لە گرتە ڤیدیۆی ئەو  گەنجەی رێگری لە سوتاندنی قورئانی پیرۆز کرد لە نەرویج بڵاوبوویەوە بوە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیکان و کاردانەوە زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو گەنجە ناوی عومەر دەباعایە و خەڵکی وڵاتی سوریایە و دەربارەی ئەو روداوە ئاماژەی بەوەکرد،" پێشتر پۆلیس گرەنتی بەوانداوە، رێگری لە سوتاندی قورئانی پیرۆز بکەن لەلایەن سەرۆکی ئەو گروپەوە، بەڵام سەرۆکی گروپەکە بەچەند چرکەیەک گڕی لە قورئانەکە بەردا و پۆلیسیش رێگریان نەکرد، بۆیە ئەو خۆی ئەو هەوڵیداوە قورئانەکە بکوژێنێتەوە".

باسی لەوەشکرد،" پاش هەوڵەکەی ئەو، ئینجا پۆلیس جوڵەی کردوە و ئەویشیان دەستگیرکردوە".

لەچەند رۆژی رابردوودا لە شاری کریستان سانی نەرویج، گروپێکی راستڕەو بەناوی "رێگریکردن لە بە ئیسلامکردنی نەرویج" گردبونەوەیەکیان رێکخست و سەرۆکی گروپەکە لارست تورسان گڕی لە قورئانی پیرۆز بەردا بەڵام لەلایەن ئەم گەنجەوە رێگری لێکرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP