Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو پەرلەمانتار: ئەنجومەنی خانمان نزیکەی سێ ملیۆن دیناری بۆ سوراو و میکیاج خەرجکردووە

کوردستان

بینراو 1098

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوو په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە راگەینراوێکدا ئاشكرایانكرد ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ته‌رخان كراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.

دابان محه‌مه‌د و ئاشنا عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژەیان بەوەکردووە" ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ كاروباری‌ خانمان، كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا و به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران زیاتر له‌ ٧٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ هه‌زار دیناری دراوه‌تێ".

لەو راگەینراوەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" کە پێدانی ئەو بڕە پارەیە به‌پێی‌ نوسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانیش پاره‌كه‌ له‌ داهاتی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت بوه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری‌ بانكی‌ ٢٠١٧٥، سه‌رباری‌ وه‌رگرتنی‌ سلفه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ حكومه‌ت و به‌خشینه‌ ناحكومه‌یه‌كانی‌ وه‌ك یوئێن و ڕێكخراوه‌كانی‌ تر".

باسیان لەوەشکردووە،" ئه‌نجومه‌نێك كه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، زیاتر له‌ ٧٠٠ ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، خه‌رجیه‌كان سه‌یرن و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خۆی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كڕین بوه‌، له‌یه‌كێك له‌ پسوله‌كاندا له‌ كۆی‌ زیاتر له‌ یەک ملیۆن دینار، ٧٢٠ هه‌زاری‌ دراوه‌ به‌ هەشت سێت كۆكا كۆلا، هه‌ر سێتێك ٩٠ هه‌زار كه‌وتوه‌، نزیكه‌ی‌ سێ ملیۆن دیناریش دراوه‌ به‌ كه‌مالیات و له‌ ناویشیاندا سوراو."

هەر لەو راگەینراوەدا ئەوەشیان رونکردووەتەوە،" بۆ وه‌رگێڕانی‌ راپۆرتێك، زیاتر له‌ سێ ملیۆن دینار دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك، كۆمپانیاكه‌ ئیشی‌ گه‌یاندن و بازرگانی‌ گشتییه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندن خۆی‌ كاری‌ وه‌رگێڕانی‌ بۆ خۆیان كردوه‌ و بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌ك نزیكه‌ی‌ ٣٥ دۆلاری‌ وه‌رگرتوه‌".

لەۆکتایشدا جەختیان لەوەکردووەتەوە،" به‌پێی‌ یاسا فه‌رمانبه‌ر بۆی‌ نیه‌ كاری‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ به‌ پاره‌ بكات، پسوله‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ ٧٥ ملیۆن دیناریش بێ سه‌روشوێن بوه‌ و كه‌س نه‌یزانیوه‌ چۆن هاتوه‌ و چۆن خه‌رج كراوه‌، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ چه‌ندین كه‌سی‌ هه‌یه‌ به‌ پله‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن دینار موچه‌كه‌یانه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP