Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و سێ کەسی دیکە کوژرا

عێراق

بینراو 141

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی پردى ئەحرارى بەغداد و گۆڕەپانى حبوبى ناسرییە سێ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکان لە چەند شارێکی عێراق بەردەوامییان هەیە و خۆپیشاندەران لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بچنە ناوچەی سەوز کە باڵەخانەکانی حکومەت و پەرلەمان و بەشێک لە وەزارەتەکانی تێدایە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی نزیک لە ئاکپارتی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سەر پردی ئەحرارەوە کەسێک کوژراوە و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی گازی فرمێسکڕێژەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە پارێزگاى زیقار و گۆڕەپانى حبوبى شارى ناسرییەش خۆپیشاندان بەردەوامە و بەهۆیى توندوتیژییەکانیشەوە دوو کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق  تائێستا لانیکەم ٣٤٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزارکەسیش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP