Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاریزگار داوا دەکات مۆلیدە ئەهلییەکان بگۆڕدرێت بۆ مۆلیدەی بێدەنگ

کوردستان

بینراو 187

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوویەوە و دوای لە خاوەن مۆلیدەکان کرد کە مۆلیدەکانیان بگۆڕن مۆلیدەی بێدەنگ.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە تا ١/٥/٢٠٢٠، دەبێت سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ببێتە مۆلیدەی بێدەنگ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مەبەست لەم بڕیارە کەمکردنەوەی ژاوەژاوە لە پارێزگای هەولێر و هەر خاوەن مۆلیدەیەک رۆژی ٢/٥/٢٠٢٠، مۆلیدەکەی نەکردبێتە بێدەنگ، مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.

هەر لە بارەی کێشەی کارەبای نیشتییمانییەوە لە کۆنگرەکەدا راگیەیاند، هەموو هەولەکانیان خستووەیتەگەڕ بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا باشتر بکەن، بەڵام کێشەی کارەبا بەردەوامە و پەیوەستە بە پلانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP