Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ چیتر جپسی په‌تاته‌ مه‌ده‌ن به‌ منداڵه‌كانتان

تەندروستی

بینراو 543

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

جپسی په‌تاته‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی منداڵان رۆژانه‌ ده‌یخۆن و خواستێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه‌ چه‌ندین كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر پشدەر عبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان باس له‌ چه‌ند هۆكارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جپسی په‌تاته‌ نه‌ده‌یت به‌ منداڵه‌كه‌ت.

۱- ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده‌ چونكه‌ بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.

۲- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.

۳- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.

٤- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .

٥- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

٦- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

۷- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ازعاج کەر لە سرووشتی منداڵەکە.

۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

۹- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.

۱۰- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP