Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان

بینراو 87

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەو شاندەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە، كە دوێنێ سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و دارایی عێراق كۆبوونەوە.

بڕیاریشە دوای كۆبوونەوەكەیان، شاندەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا بخەنەڕوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، لە دوو رۆژی داھاتوودا جارێكی دیكە سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، خالید شوانی، ‏وه‌زیری هه‌رێم، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی ‏وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ‏حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP