Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو قازانجەی یۆڤانتۆس کردوویەتی لە دوای چوونی رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی

وەرزش

بینراو 412

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

یانەی یۆڤانتۆس بڕی ئەو قازانجەی ئاشکراکرد کە بەستی هێناوە لەدوای هاتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ناو ریزەکانی یانەکەی.

رۆناڵدۆ بە گرێبەستێك رویكردە یۆڤانتۆس كە بەهاكەی دەگاتە ١١٥ ملیۆن یۆرۆ، رۆژنامەی لاگازێتا دیلیۆ سپۆرتی ئیتالی  رایگەیاند لەو كاتەوەی رۆناڵدۆ روی لە یانەی یۆڤانتۆس کردووە یانەکە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆ قازانجیکردووە.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕووە، زۆربەی ئەو پارەیە لە فرۆشتنی درێسەكانی یاریزانان بەدەستهاتووە، كە بەنزیكەیی یەك ملیۆن درێس فرۆشراوە كە نزیكەی ٥٠٠ هەزاری درێسی رۆناڵدۆ بووە. 

ئەوە لە کاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی لەوكاتەوە رۆناڵدۆ رووی لە یۆڤانتۆس كردووە رێژەی هەوادارانی یانەكە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان ٦٨٪ زیادیكردووە، بەشێوەیەك ئێستا ٤٢٣ ملیۆن هەواداری هەیە، كە پێشتر ئەم ژمارەیە ٣٨٥ ملیۆن بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP