شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
کوردستان
بینراو 5586
پێش 1 هەفتە
بەراورد بە ساڵانی
رابردوو ئەمساڵ بارانبارین دواکەوتووە، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی
وادهى دهستپێكردنەوەی باران ئاشكرادهكات لەگەڵ هۆکاری نەبارینی باران لەمساڵدا.
ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بە تۆڕی
میدیایی بینەری راگەیاند، "شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دێت
بەرەو عێراق و هەرێمی کوردستان بۆیە پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە واتا رۆژانی
چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو ٢٦ و ٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بارانبارین ناوچەکانی
کوردستان بگرێتەوە".
بەڕێوبەری کەشناسی
و بومەلەرزەزانی سلێمانی وتیشی، "گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا زۆر خێران ئەمەش
پێشبینیکردنی بۆ رەوشی کەشو هەوا قورس کردووە، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتی
گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانی ههرێم بڵاوکراوەی دەبێت لەسەر کەشوهەوا".
ناوبراو پێشتریش ئاماژەی بە هۆکاری باران نەبارین لە هەرێمی کوردستان کردوو وتی، "بەهۆی کاریگەری جێگیربوونی
بەرزە پەستان لە باکوری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هەیە، کە رێگری دەکات لە هاتنی
ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانە لە دەریای سپی ناوڕاست و وڵاتانی رۆژئاوا روودەکاتە ناوچەکەو
هەرێم، کە ئەمەش بووەتە هۆکاری باران نەبارین لەمساڵدا لە کوردستان".
ئاسۆ کەمال
جەختیشیکردەوە، "بەروارد بەساڵی پار لەسنوری سلێمانی رێژەی بارانبارین
بەشیوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە ساڵی پار تا ئەم کاتە ١٥٤.٥ ملم باران باریوە، لە
کاتێکدا ئەمساڵ تەنیا ٧٢.٢ ملم باران باریوە".