Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوسینگەی جێگری سه‌رۆكی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی بۆ عێراق و هه‌رێم بڵاوکردەوە

جیهان

بینراو 126

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوسینگەی جێگری سه‌رۆكی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە و باسی لە دیدار و چالاکییەکانی کردووە کە لە عێراق ئەنجامیداون.

نوسینگەی جێگری سه‌رۆكی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندوە، "به‌یانییه‌كی زوی رۆژی شه‌ممه‌ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوه‌ته‌ بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د، گوێی له‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كان گرتووه‌ له‌باره‌ی ئۆپرسیۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه‌".


باسی لەوەشکردووە، مایك پێنس ژه‌مه‌ خۆراكی جه‌ژنی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، هاوکات وتارێكیشی پێشكه‌ش كردوه‌.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "دوای ئەوەی سەردانی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د کردووە، به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رۆیشتوه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه، دواتر وتارێكی بۆ سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ هه‌ولێر پێشكه‌ش كردووه‌، ژه‌مه‌ خۆراكی جه‌ژنی سوپاسگوزاریی پێشكه‌ش كردون، پاش ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ واشنتن".

هەروەها مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "شەرەفێکی گەورەبوو لە هەولێر چاوم بە سەرۆک بارزانی کەوت".


پێنس ئەوەشی نوسیبوو، "بەناوی سەرۆک ترەمپەوە دوپاتی هاوپەیمانی بەهێزی نێوان ئەمریکا و گەلی کوردم کردەوە کە لە ئەنجامی جەنگ لەناوچەکەدا دروستبوە".

مایك پێنس لەگەڵ خانمی دوەمی ئەمریكا بە فڕۆكەی سەربازی C-17 چونەتە فڕۆكەخانەی سەربازی ئەسەد، هەریەك لە مارك شۆت، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری نوسینگەکە و كیس كیڵۆگ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا و ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان یاوەریان كردووە.


پێنس و خێزانەكەی پێكەوە چونەتە هۆڵێكی ناو بنكەی سەربازی ئەسەد، كە رازێنراوەتەوە بۆ بۆنەی جەژنی سوپاسگوزاری "Thanksgiving" كە لەناو هۆڵەكەدا ١٥٠ سەربازی ئەمریكی كۆبونەتەوە، پێنس و خانمەكەی پێكەوە خواردنیان بردوەتە ژورەوە بۆ سەربازانی ناو هۆڵەكە كە پێكهاتوە لە خواردنی قەل و هەندێك خواردنی دیكە و لەلایەن سەربازانی ئەمریكییەوە بەچەپڵەرێزان پێشوازیان لێكراوە.

جەژنی سوپاسگوزاری جەژنێکی نەتەوەیی گەلی ئەمریکایە، کە لەچەند بەروارێکی جیاجیادا بەگوێرەی ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا یادی دەکرێتەوە، وەک بۆنەیەک بۆ سوپاسکردنی ئەو خۆشیانەی ساڵی رابردو تێپەڕیان کردوە، وەک نەریتێکی نیشتیمانی خەڵکی ئەمریکا لەو رۆژەدا گۆشتی قەل دەخۆن.

سەردانە رانەگەیەندراوەکەی پێنس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، دزا٢٦-١٢-٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و میلانیا-ى هاوسەرى گەیشتنە عێراق، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ئەنبار مانەوە و پاشان گەڕاوەوە ئەمریکا.

کۆشکی سپی ئەوەشی راگەیاندووە، سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەى ترەمپ و هاوسەرەکەى لەشەوى کریسمسدا بەمەبەستى گێڕانى ئاهەنگ بو لەگەڵ سەربازانى ئەمریكا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP