Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەنگاو: تا ئێستا ٤٨ خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستداوە

کوردستان

بینراو 66

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخراوی هەنگاو راگەیاند، تائێستا ٤٨ هاوڵاتى لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە خۆپیشاندانەکان دژى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دوای یەک حەفتە لە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی ئێران و کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ، هێشتا لە زۆربەی شارەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفوون کێشەی هەیە و زانیارییەکی تەواو لە سەر ژمارەی گیانبەختکردووەکان و دەستبەسەر کراوەکان دەست نەکەوتووە.

ئاماژەیبۆ ئەوەشکردووە، "دوای حەفتەیەک و بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پشتڕاستی دەکاتەوە، لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، مەریوان، سنە و ئیسلام شەهر گیانیان لەدەستداوە".
لەم ڕاپۆرتەدا تەنیا ناوی ئەوانە هاتووە کە ناوی تەواویان هەیە و ئەوانەی کە هەنگاو پشتڕاستی دەکاتەوە لە ناو ئامارەکەدا هەژمار کراون کە بەو پێیە زیاترین خۆپێشاندەران لە شارەکانی کرماشان و مەریوان گیانیان لە دەست داوە.

کرماشان (٢٨ حاڵەت)
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە شاری کرماشان بە هەنگاو گەیشتووە، لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە ٢٨ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.
هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مەزهەر زەهیری ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا (خەڵکی مەریوان) ٦_ عەبدوڕەحمان شیرزادی ٧_ سەجاد باقری ٨_ موستەفا فەرزامی

 مەریوان (١٠ حاڵەت)
لە خۆپێشاندانەکانی مەریوان دا زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لە دەست داوە. تەرمی ٨ کەسیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ عوسمان نادری (خەڵکی نۆدشە) ٢_ مێهران تاک ٣_ دانیەل ئوستواری (خەڵکی نۆدشە) ٤_ ئیدریس بێوارە ٥_ ئاریەن ڕەجەبی ٦_ بێهرووز مەلەکی (خەڵکی سنە)
تێبینی (١): پێشتر ناوی “شاهۆ وەلیدی” ناو لیستی گیانبەختکردووان بڵاو کرابوویەوە کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی، دەرکەوت کە ناوبراو گیانی لە دەست نەداوە، بەڵام بە سەختی بریندار بووە.
تێبینی (٢): ناوی چووکەی دوو کەسی دیکە لە مەریوان کە دەکوترێ گیانیان لە دەست داوە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەڵام هەتا دەست کەوتنی زانیاری ورد و جێگای باوەڕ، لە بڵاوکردنەوەی ناوەکان خۆدەبوێرین.

جوانڕۆ (٦ حاڵەت)
هەروەک پێشتر ڕامانگەیاندووە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کرماشانەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە لەپارێزگای کرماشان سەرجەم ٣٤ کەس گیانیان لە دەست داوە. لەو ڕێژەیەش ٢٨ کەس لە کرماشان و ٦ کەسیش لە جوانڕۆ گیانیان لە دەست داوە.
ناسنامەی تەواوی ئەو  ٥ کەسیان خەڵکی کە بۆ هەنگاو ڕووون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛ 
١_ کاوە محەمەدی ٢_ یونس هوشەنگی٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ موبین عەبدوڵڵاهی (خەڵکی ڕوانسەر) ٥_ جەبار تجارە 
تێبینی (٣): پێشتر ناوی “سەلمان ڕەحمانی لە ناو لیستی گیانبەختکردون بڵاو کرابوویەوە. دوای بەدواداچوونێکی زۆر دەرکەوت کە سەلمان ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی پێشوو و ڕۆژێک پێش خۆپێشاندانەکان لە شاری ئەهواز تەرمەکەی لە هۆتێلێک دۆزراوەتەوە و هەتا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ڕوون نەبووەتەوە.
تێبینی (٤): پێشتر ناوی “عەزیز” لەناو لیستی گیانبەختکردوانی جوانڕۆ بڵاو کرابوویەوە. هەنگاو لە چەند سەرچاوەوە زانیویە کە “عەزیز” هەمان “یونس هووشەنگی” یە کە فەرمانبەری شارەوانی و نابیست و لاڵ بووە.
تێبنی (٥): هێندیک لە ماڵپەڕەکان ناوی "حەمزە نەقدی"ییان وەکوو یەکێک لە گیان بەختکردوان بڵاو کردووەتەوە، کە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو پشتڕاست نەکراوەتەوە.
سنە (٢ حاڵەت)
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە هەنگاو گەیشتوو، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی شاری سنە دوو خوێندکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
خوێندکارێکی زانکۆی ئازادی سنە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هەنگاو ڕایگەیاند کە، خۆی گیان لە دەستدانی ئەو دوو خوێندکارەی بە چاوی خۆی بینیوە کە یەکێکیان کچ و خەڵکی سەقز بووە و بە هۆی بەرکەوتنی گوللەی گازی فرمێسک ڕێژ سکی هەڵدڕاوە و هەر لەوێ گیانی لە دەست داوە.
چەند سەرچاوەش باس لە گیان لە دەست دانی هاووڵاتییەکی دیکە دەکەن و سەرچاوەیەکیش دەڵێ کە ئەو کەسە بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستییەوە بۆ تاران گوازراوەتەوە. هەر بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا ناوی ٢ کەسمان هێناوە.

تاران (١ حاڵەت)
لە خۆپێشاندانەکانی شاری تاران، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی “مینا شێخی” گیانی لە دەست داوە.

ئیسلام شەهر (١ حاڵەت)
موحسن جەعفەرپەناه، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە، لە خۆپێشاندانەکانی شاری ئیسلام شەهر سەر بە پارێزگای تاران گیانی لە دەستد اوە.

بۆکان
پێشتر باس لەوە کرابوو کە لە شاری بۆکان ٤ کەس کە ناوی چووکەی ٣ کەسیان شلێر، ئیدریس و هیوا ڕاگەیەندرابوو، گیانیان لە دەست داوە.
هەنگاو هەوڵی داوە کە زانیاری زیاتر لەوبارەوە بە دەست بێنێت، لەو ڕووەوە کە هەتا ئێستا زانیاری تەواوی دەست نەکەوتووە، هەوڵ دەدەین بەدواداچوونی زیاتر بکەین و هەر بۆیەش لەم ڕاپۆرتەدا هیچ حاڵەتێک لە شاری بۆکان هەژمار نەکراوە.

هەنگاو گیانی لە دەست دانی ئەم ٤٨ کەسە پشتڕاست دەکاتەوە و ئەگەری زۆر ژمارەی گیانبەختکردووان لە داهاتوودا بۆ سەرووی ٥٠ کەس بەرز بێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP