چه‌ند گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو ده‌بێت
کوردستان
بینراو 680
پێش 2 هەفتە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه كرد، بۆرییەکی ئاوى ئیفراز
شكاوه و تیمه‌كان خه‌ریكى چاككردنه‌وه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ راگه‌یاندراوێكى
له پەڕەی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا
هاتووه، "بۆریی سەرەکیی هه‌زار و ٥٠٠ ملم پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ شکا، تیمەکانی
چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر خەریکی
چاکردنەوەن".
رونیشیکراوەتەوە،
به‌م هۆیەوە کەم ئاوی لە گەڕەکانی هەولێری نوێ، حەسارۆک، قەرەبوو و ڕاپەڕین دروست
دەبێت.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا
داوا لە هاووڵاتییان كراوه ئه‌و ئاوه‌ى له‌نێو تانكیی ماڵه‌وه‌یان ماوه‌ته‌وه، کەمتر
بەکارى بهێنن تا بۆرییەکەی ئاوی ئیفراز چاک دەکرێتەوە.