Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌سه‌ر سێ ملیۆن دیناره‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ

کوردستان

بینراو 160

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی باڵای خانمان وەڵامی هەردوو پەرلەمانتار (ئاشنا عەبدولڵا) و (دابان محەمەد)ی دایەوە کە رایانگەیاندبوو کە ئەو ئەنجومەنە نزیکەی  سێ ملیۆن دیناری داوە بە سوراو و ماکیاژ و ٩٠ هەزار دیناریشی داوە بە سێتێک کۆکاکۆلا.

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای خانمان هاتووە "بریا ئەو دوو بەڕێزە، بەر لە رەچاوكردنی ئان و ساتی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، رەچاوی ماددەی ٢٤/ بڕگەی یەكەم و ماددەی ٤٣ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیان بكردایەو، وردبینی زیاتریان بكردایە، بەر لە بڵاوكردنەوەیەكی لەو جۆرە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  "ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، گشت تۆمەتێكی بەهەدەردانی ماڵی گشتی ڕەت دەكەینەوەو ئامادەین بۆ هەر لێكۆڵینەوەیەكی ئوسوڵی و یاسایی لەو بوارەدا." ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ شەممە، ئاشنا عەبدوڵڵا و دابان محەمەد پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایانگەیاند، ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، كه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌ ماوه‌ى ڕابردودا و به‌ پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى دارایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر ( حه‌وت سه‌د و بیست ملیۆن و دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار)ى بۆ تەرخانکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان پاره‌كه‌ له‌ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بوه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژمارى بانكى ٢٠١٧٥، سه‌ربارى وه‌رگرتنى سلفه‌ى جۆرا و جۆرى حكومه‌ت و به‌خشینه‌ ناحكومه‌یه‌كانى وه‌ك یوئێن و ڕێكخراوه‌كانى تر.

ئەو دوو پەرلەمانتارە رونیشیانکردوەتەوە، خه‌رجیه‌كان سه‌یرن و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خۆى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕین بوه‌، له‌یه‌كێك له‌ پسوله‌كاندا له‌ كۆى زیاتر له‌ 1 ملیۆن دینار، ٧٢٠ هه‌زارى دراوه‌ به‌ هه‌شت سێت كۆكا كۆلا، هه‌ر سێتێك ٩٠ هه‌زار كه‌وتوه‌، نزیكه‌ى سێ ملیۆن دیناریش دراوه‌ به‌ كه‌مالیات و له‌ ناویشیاندا سوراو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،  بۆ وه‌رگێڕانى ڕاپۆرتێك، زیاتر له‌ سێ ملیۆن دینار دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك، كۆمپانیاكه‌ ئیشى گه‌یاندن و بازرگانى گشتیه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن خۆى كارى وه‌رگێڕانى بۆ خۆیان كردوه‌ و  بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌ك نزیكه‌ى ٣٥ دۆلارى وه‌رگرتوه‌، به‌پێى یاسا فه‌رمانبه‌ر بۆى نیه‌ كارى فه‌رمانگه‌كه‌ى به‌ پاره‌ بكات، پسوله‌ى خه‌رجكردنى ٧٥ ملیۆن دیناریش بێ سه‌روشوێن بوه‌ و كه‌س نه‌یزانیوه‌ چۆن هاتوه‌ و چۆن خه‌رج كراوه‌،  ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ چه‌ندین كه‌سى هه‌یه‌ به‌ پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن دینار موچه‌كه‌یانه.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP