Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی پرۆژەی ناشتنی ١٠٠٠ نەمام جێبەجێدەکات

کوردستان

بینراو 107

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند، پرۆژه‌ی ناشتنی هه‌زار نه‌مام جێبه‌جێده‌كات، كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاری پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ش به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت.

 به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ‌و به ‌چاودێری فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی شاره‌وانی تاسڵوجه پرۆژه‌ی ناشتنی هه‌زار نه‌مام جێبه‌جێده‌كات‌.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه ‌و به‌سپۆنسه‌ری (گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان)،پڕۆژه‌ی ناشتنی (١٠٠٠) هه‌زار نه‌مامی جۆراوجۆر جێبه‌جێده‌كات، له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌.

باس لەوەشکراوە، پڕۆژه‌كه‌ به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت قۆناغی یه‌كه‌م رۆژی (سێشه‌ممه‌) له‌كاتژمێر ١٠ی به‌یانی (٢٦/١١/٢٠١٩) له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

هەروەها قۆناغی دوه‌م رۆژانه‌‌و به‌به‌رده‌وامی كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌ درێژه‌ به‌پڕۆژه‌كه‌ ده‌ده‌ن تاكۆتا نه‌مام ‌و بڕیاریشوایه‌ ئاودان ‌و خزمه‌تكردنی نه‌مامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP