Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌نته‌ری میترۆ به‌ پاڵپشتی سەندیكای رۆژنامەنوسانی دانیمارك پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی IMS  بە پاڵپشتی سەندیكای رۆژنامەنوسانی دانیمارك و چەند رێكخراوێكی تر ئەوروپی، پرۆژەیەك بۆ كۆمەك كردنی رۆژنامەنوسانی سوریا و عێراق، جێبەجێدەكەن.

لە كۆبونەوەی هاوبەشی METRO و IMS سه‌نته‌ری میترۆ بڵاویكرده‌وه‌، ئوسامە هەباهبە، بەڕێوەبەری پرۆژەكانی عێراق، رایگەیاند چەند ناوەندێكی داكۆكیكاری مافی رۆژنامەنوسان لەوانەش سەندیكای رۆژنامەنوسانی دانیمارك، بیرۆكەی كۆمەك كردنی رۆژنامەنوسانی سورییان تاوتوێكردوە و بودجەیەكیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان كردوە.

هەباهبە ووتی، " پرۆژەكە دوو بەشە بەشێكی كۆمەك كردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی سوریایە كە بە هۆی جەنگەوە وڵاتی خۆیان جێهێشتنوە، ئەوەی تریان بۆ ئەو رۆژنامەنوسانی عێراقن كە بە هۆی نارەزایەتییەكانی دوو مانگی رابردوو بریندار، یان كەلەپەلی رۆژنامەنوسییان شكاوە"

بەڕێوەبەری پرۆژەكانی عێراق لە رێكخراوی IMS، جەختیكردەوە" پێمان باش بوو لە هەرێمی كوردستان METRO پرۆژەكە جێبەجێبكات و لە بەغداو شارەكانی تری عێراق سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسانی عێراق و رێكخراوی برج بابل بكەین بە شەریكی پرۆژەكە"

لە ماوەی رابردوو سەنتەری میترۆ لە رێگەی بانگەوازێكەوە بۆ رۆژنامەنوسانی سوریا، داوای لێكردن سود لەم پرۆژەیە وەربگرن، بۆیە دەیان رۆژنامەنوسی پەناهەندەو لێقەوماوی سوریا بە هەموو نەتەوەكانیەوە نامەیان نارد و داوایان كرد سود لەم پرۆژەیە وەربگرن.

بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا گفتوگۆ لەسەر ئەو نامانە بكرێن و جۆری كۆمەكەكان دیاری بكرێن

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP