Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرماندەیەکی سەربازی بووە پارێزگاری نەینەوا

عێراق

بینراو 134

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نەجم جبوری، بە دەنگی ٢٣ ئەندامی ئەنجومەن وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.

لیوا نەجم جبوری، فەرماندەی پێشوی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لەکۆبونەوەی ئەنجمەنی پارێزگای نەینەوای ئەمڕۆدا بە ٢٣ دەنگی "بەڵێ" لە کۆی ٣٩ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا وەکو پارێزگاری نوێی پارێزگاکە هەڵبژارد.


ئەوەش لە کاتێکدایە مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا لە کۆبونەوەی رۆژی ١٩ی ئەم مانگەدا لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە متمانەی لێوەرگیرایەوە.

هەروەها دوێنێ ئەحمەد جبوری، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی سونەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی نەجم جبوری خۆی بۆ پارێزگاری نەینەوا کاندید کردوە، زۆرینەی کاندیدەکانی دیکە کشاونەتەوە، ئەوەش وەکو رێزێک بۆ هەڵوێستە مرۆیی و نیشتیمانییەکانی فەرماندەی پێشوی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا بەرامبەر هاوڵاتیانی موسڵ بە گشتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP