Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە رێككەوتن واژۆ دەكەن

کوردستان

بینراو 141

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرایكرد، لە میانەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، رێككەوتن كراوە كە هەرێم رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، ئەوانیش پشكی بودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكەن.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندوه‌، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتوون كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەرێم رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، بەغداش مانگانە بەشەبودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكات، هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشەبودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.

عیسا وتیشی، بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و رێككەوتنەكە واژۆ بكەن، كە لە سەرەتای ساڵی نوێ و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP