Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"ئەو رێگایانەى کارى نۆژەنکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت تا ١٥ى مانگى داهاتو تەواو دەبن"

کوردستان

بینراو 277

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند، سەرجەم ئەو رێگایانەى کارى نۆژەنکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت تا ١٥ى مانگى داهاتو تەواو دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کاتى سەردانیکردنى  پڕۆژەى دروستکردنى رێگاى (سلێمانى کەلار)، رایگەیاند، پڕۆژەکە کەمێک خاوبونەوە تێیدا رویداوەو بە ڵێندەرەکەمان ئاگادارکردۆتەوە کە کارى جدی تێدا بکات و وەک وەزارەتیش پێمان وتون هەر کێشەو گرفتێکیان هەیە بۆیان چارەسەر دەکەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە پێى ئەو راپۆرتانەى هەفتانە پێمان دەگاتەوە زیاتر لە (١٩٪)ى ئەو پڕۆژانەى ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، کە نۆژەنکردنەوەى رێگاى شارەکانە لە وادەى دیاریکراوى خۆیاندا کە (١٥)ى مانگى داهاتوە تەواو دەکرێن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزیرى ئاوەدانکردنەوە سەردانى پڕۆژەى دوسایدکردنى (دەربەندیخان کەلار)بکات و لە نزیکەوە چاودێرى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشوتر وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە، بە بەهاى (٤٢) ملیار دینار و بە پێى پلانێکى (٧٠) رۆژى، نۆژەنکردنەوەى رێگاى نێوان شارەکانى راگەیاند و بە وتەى دانا عەبدولکەریم، تا رۆژى (١٥/١٢/٢٠١٩) سەرجەم پڕۆژەکان تەواو دەبن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP