Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... چەند پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت

کوردستان

بینراو 172

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە ١٤٢ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە  کە تێیدا هاتووە، بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (١٤٢,٩٨٣,٨٥٠) سەدو چل و دوو ملیۆن و نۆسەد و هەشتاو سێ هەزارو هەشت سەدو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت، پرۆژەكانیش بریتین لە:

-چاكسازی هێڵی ١١ كەی ڤی و شەبەكەی گوندی دەلوجە قەرەداغ فیدەری یەك.
-دابینكردنی عەمودو محاویلە بۆ گەرەكی قرگە فیدەری ١٢٧ی مامەیارە.
-دابینكردنی پێداویستی بۆ ١٣ محاویلەی سووتاوی صیانەكان و فەرمانگەكانی سنووری صیانەكانی (چوارباخ، سەرچنار، قڕگە، تانجەرۆ، قولەرەیسی، تاڤگە).
-چاكسازی فیدەری یەك نزیك گوندی قەڵا قایمز/ فیدەری یەكی قەرەداغ.
-دانانی محاویلەی ٤٠٠ كەی ڤی ئەی لەسەر ئاسایش فیدەری ٢١٢ وێستگەی چوارچرا.
-دانانی یەك محاویلەی ٤٠٠ كەی ڤی ئەی بۆ كەندەكەوەی ئیسكان نزیك مەكتەبەكە فیدەری ٢٨٩ نیشتمان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP