Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەجامی دەیڤز ئیسپانیا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی

وەرزش

بینراو 70

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە جامی دەیڤز بۆ تێنسی سەر زەوی  ئیسپانیا بە سەرکردایەتی رافائیل نادال سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆیان گەیاندە قۆناغی کۆتایی دوای بردنەوەیان لە  بەریتانیا.

لە  جامى دەیڤز بۆ تێنسی سەر زەوى کە لە مەدریدى پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت قۆناغی پێش کۆتایی رافایل نادال و فیلیسیانۆ لوپێزى ئیسپانی بەرامبەر نیل سکۆپسکی و جیمی مۆراى بەریتانی یارییان کرد.

ئیسپانیا بە سەرکردایەتی نادال توانی بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێن  و ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش حەوت گێم بەرامبەر بە شەش گێم بوو.

لەسەر ئاستی تاک یاریزانیش، ڕافایل نادال بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە دانێل ئیڤانزى بردبووەوە، هەرچەندە پێشتر فیلیسیانۆ لۆپێز بە کیلی ئیدمۆند دۆڕابوو.

بە ئەنجامی هەر سێ یارییەکە، هەڵبژاردەى ئیسپانیا بە دوو یارى بەرامبەر بە یارییەک لە هەڵبژاردەى بەریتانیاى بردەوە و دواى حەوت ساڵ جارێکی تر سەرکەوتنی بۆ یارى کۆتایی جامی دەیڤز بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا رووبەڕوى هەڵبژاردەى کەنەدا دەبێتەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP