Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی حكومه‌ت: سبه‌ی وه‌فدێكی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا

کوردستان

بینراو 76

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.


جوتیار عادل روونیشیكرده‌وه‌،  ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی ٢٠٢٠ کۆبوەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێم دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق خستەڕو، شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆیان نێوان هەردولا قۆناغێکی گرنگ و پێشکەوتویان بڕیوە، لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەدەچن.


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، شاندەکە ئەو پڕەنسیپانەی خستەڕو کە لە ئەنجامی سەردانەکەی گەڵاڵە بون و دەبنە بنەمای رێککەوتنی کۆتایی پرسی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020، بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردولا رەچاو بگیردرێت و مافە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت کە لە دەستوردا هاتوە لە بەرامبەر پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

رونیشیکردەوە، شاندەکە دوپاتیکردەوە کە پڕۆسەی گفتوگۆکان بە سەرپەرشتی راستەوخۆ و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن و هەردولا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێکی باش، سبەی دوشەممەش جارێکی دیکەش شاندەکە سەردانی بەغدا دەکەنەوە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP