Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان کەمپینێکیان راگەیاند

کوردستان

بینراو 159

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ژمارەیک لە پەرلەمانتارەن  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكای بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.

هێمن هەورامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادە بوونی چەند سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارێك ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو كەمپینە رادەگەیەنین پاش ئەوەی لە ١٥ تشرینی یەکەم بە تێکڕای دەنگ بیاری لەسەر درا.

لە راگەینراوەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو،" پەرلەمانی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی خوشک و برایانمان و ئەوانەی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەهۆی دۆخی نەخوازراو و پەلاماری سەربازیی ناوچەکانیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەنجام بدات.

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەشکرد،" وەکو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سوپاسی دەستپێشخەریی پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکەین کە وەکوو ئەرکێکی پەرلەمانی، مرۆیی و نیشتمانی ئەم هەڵمەتەیان لەناو تەلاری پەرلەمانی کوردستانەوە راگەیاندووە".

لە کۆتایشدا جەختیان لەوەکردەوە،"  لەم هەڵمەتەدا سەرجەم پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی کوردستان تێیدا بەشدارن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانیی مادی بۆ سەرجەم ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن بەگشتی و بەتایبەتی بۆ خوشک و برایانی ئاوارە و پەنابەر کە لە رۆژائاوای کوردستانەوە هاتوون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP