Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی ئەم کارەوە دوو کەس دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 129

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیونێت، بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دوو راوچی دەستگیر دەكات و دەستیش بەسەر چەندین ئامێرو كەلوپەلدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست تۆری میدیایی بینەر کەوتووە، بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان توانیان لە ناو شاری دەربەندیخان دووهاووڵاتی بە تۆمەتی راوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر ( بادی ، لایت )ێك كە بۆ راوكردن بەكاریان هێنابوو، دواتر سەرپێچیكاران روبەڕووی یاسا كرانەوە".

ئەوەش روونکراوەتەوە، "لە لایەكی ترەوە لە سنوری گوندی ( كانی خدر )ی سەر بەقەزای ماوەت لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیەكانیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت توانیان دەست بگرن بەسەر نۆ داری بڕاوەو چەند كەل و پەلێكی داربڕینەوە كە پێكهاتبوون لە دوو موشاری كارەبایی دوو تەورداس یەک تەور و تەواوی ئەو كەل و پەلانەی كە بۆ بڕینەوەی دارەكان بەكار هێنرابوون، بەڵام پێش گەیشتنی مەفرەزەكە تۆمەتبارەكان رایان كردبوو و شوێنەكانیان بەجێهێشتبوو، وە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی سەرپێچیكاران بەردەوامە".

جەختیشیکردەوە، "پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕزێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP