Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی نۆ کەسی دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 2351

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، دەست گیر کردنی نۆ کەس کەدوانیان بازرگانی مادەی هۆش بەرن و حەوت کەسی دیکەیان بەکارهێنەری مادە هۆش بەرەکان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لەماوەی یەک مانگدا لەسنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری لەلایەن بنکەکانی یاردەدەرێتی ئاسایش حەوت بەکار هێنەری مادەی هۆشبەر و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لەبازگەی بانی مەقان دەست گیر کراون.
ئاماژەی بۆ ئەەشکراوە، لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و کەیسەکانیان لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە سەرجەمیان بەپێیی مادەی ۱٤ هۆشبەر بەبڕیاری دادوەر بەندن و لێکۆلینەوە لەگەڵیان دا بەردەوامە تا ئەوکاتەی سزای یاسای بەسەر تۆمەت باراندا جێبەجێدەکرێت.  

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP