سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له شاندێكی ئه‌مریكی كرد
کوردستان
بینراو 66
پێش 1 هەفتە
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رۆبه‌رت كاره‌م، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى لە سێناتى ئەمەریکى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق لە رێگەى دیالۆگ و لێکگەیشتن لەسەر بنەماى دەستوورى عێراق چارەسەر بکات.
هه‌ر له كۆبوونه‌ووه‌كه‌دا دۆخ و پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان، هەروەها چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌یبوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى عێراق و ناوچەکە و چۆنیەتیى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیى عێراق بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و تێگەیشتنى درووست لە داوا رەواکانى خۆپیشاندەران و خۆدوورگرتن لە توندوتیژى کردەوە.