Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک ١٨ کەس دەکاتە قوربانی

جیهان

بینراو 1554

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فڕۆكەیەكی گەشتیاری ناوخۆیی لەكۆماری كۆنگۆی دیموكرات لە كیشوەری ئەفریقیا، بە ١٨ سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی باكوری كۆماری كۆنگۆی دیموكراتەوە بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، فڕۆكەیەك بە ١٨ سەرنشینەوە بەسەر ناوچەیەكی دانیشتوانی شاری جومادا كەوتوەتە خوارەوە و هەر ١٨ سەرنشینەكەش گیانیانلەدەستداوە، كە ١٦ یان هاووڵاتی بوون و دووانیان ستافی فڕۆكەكە بوون.

پاش رووداوەكە تیمەكانی فریاكەوتن بەرەو ناوچەی تێكشكانی فڕۆكەكە رۆیشتون و تائێستاش دیار نییە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی چییە، لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە لەسەر رووداوەکە.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP