Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... ئەو زەویانەى خانوى بە زێدەڕۆیی لەسەر دروستکراون تاپۆ دەکرێن

عێراق

بینراو 111

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نوسراوێکی فەرمیدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەموو ئەو زەویانەى خانوى بە زێدەڕۆیی لەسەر دروستکراون لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆبکرێن.

بە پێی نوسراوێک کە وێنەکەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە ئەمیندارێتی ئەنجومەنى وەزیران پشتبەستوبووە بە بڕیارى حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەى رۆژى ١٩ى ئەم مانگە دەرکراوە و رەزامەندى دراوە لەسەر تاپۆکردنی ئەو خانوانەى کە لەسەر زەوى زیادەڕۆیی دروستکراون.

هاوکات سەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بەو بڕیارە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند،" پێشو,تر هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارەی دەرکردبوو، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە،  ئەم بڕیارەی عێراق پێناچێت هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، چونكه‌ دوو ئیدارەی جیاوازن".

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،" لیژنەیەک خانوەکان دەخەمڵێنێت بەپێی یاساى کڕین و فرۆشتنی موڵکی دەوڵەت ژمارە ٢١ى ساڵی ٢٠١٣، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن".

لەکۆتایی نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو،" بڕى ئەو پارەیەى لە خەمڵاندنی لە خانوەکەدا دیارى دەکرێت حکومەت لەسەدا پێنجی وەردەگرێت و ئەوەى دەمێنێتەوە بەشێوەى قیست وەردەگیرێت لە ماوەى ٢٠ ساڵدا".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP