Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌گوێرۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

وەرزش

بینراو 74

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی به‌ریتانی، باسی بارودۆخی پێكانه‌كه‌ی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی كرد.

له‌ یاری لووتكه‌ی گه‌ڕی ١٣ی پرێمه‌رلیگدا، له‌ نێوان مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسیدا، ئه‌گوێرۆ تووشی پێكان بوو و له‌ خوله‌كی ٧٧ دا به‌ ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی، ئه‌گوێرۆ له‌ رانیدا تووشی پێكان بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه.

پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له‌دوای یارییه‌كه‌ رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه‌ پێكانه‌كه‌ی ئه‌گوێرۆ ماسوولكه‌یی بێت و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ده‌ستی بده‌ین و گوتی "پێكانه‌كه‌ی رۆدری و سێلڤا مه‌ترسیدار نییه‌.

مانچێسته‌ر سیتی به‌ ٢٨خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگی گرتووه‌ به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگدایە.

شایەنی باسە  ئه‌گوێرۆ یەکیکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی مانچیستەر سیتی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ر  پشت بەتواناکانی ئەویاریزان ئەبستیت لە تەواوی  یاریەکاندا .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP