Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: قەڵای هەولێر دەبێت دوور لەبەرژەوەندی کەسی نۆژەن بکرێتەوە

کوردستان

بینراو 98

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی قەڵای هەولێری کرد و رایگەیاند، قەڵای هەولێر دەبێت دوور لەبەرژەوەندی کەسی و بە شێوەیەکی زانستی نۆژەن بکرێتەوە، خۆی لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی نۆژەنکردنەوەی قەڵا کە لەلایەن یونسکۆوە سەرپەشتی دەکرێن رایگەیاند، "بۆ ئاسانکردنی هاتوچۆی گەشتیاران پێویستە دەکات هۆکاری گواستنەوەی خەڵکی بۆ سەر قەڵا و بونی شوێنێک کە تەنها پیادە پێیدا بڕوات لە دابینبکرێت".

وتیشی، "بەمەبەستی زیاتر ناساندنی مێژوی شوێنەکە و مێژوی گەلی کورد بە گشتی پێشنیاز دەکەن مۆزەخانەیەکی نشتیمانی لە قەڵا بونیادبنرێت".

بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٥ دا قەڵای هەولێر هەزار و ٦٣١ کەسی تێدا ژیاوە و ٢٤٧ ماڵیشی تێدابووە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، قەڵاکە چۆڵکراوە تاکو ناسنامەی خۆی وەک شوێنەوارێکی دێرینی جیهان پبارێزێت، ساڵی ٢٠١٤ ناوی خرایە لیستی شوێنەوارە کەلەپورییەکانی جیهان. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP