Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خه‌ونەکەی جۆناسان هاتەدی

تەکنەلۆژیا

بینراو 22

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 جوناسان جۆنز - ی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، له‌ قۆناغی حه‌وت-ی قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی مینیسۆتا، كه‌ نه‌خۆشی ره‌نگكوێری هه‌یه‌، هه‌رگیز چێژی له‌ جوانی ره‌نگه‌كان نه‌بینیوه‌ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا.

چیرۆكی جۆناسان میدیاكانی ئه‌مریكایی ته‌نیوه‌، میدیاكان ده‌ڵێن "چی بینرا كاتێك جۆناسان چاویلكه‌ ئاساییه‌كه‌ی له‌ چاوی لابرد و چاویلكه‌یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌چاوكرد", به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌نگكوێری ته‌واو بوو هه‌رگیز ئه‌و له‌ پۆلدا ره‌نگه‌كانی بۆ جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ گریان و پێكه‌نیندا مامۆستاكان دڵخۆشیان دایه‌وه‌ ئێستا ئه‌و دنیا ره‌نگاو ره‌نگ و جوانتر ئه‌بینێت.

خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی جۆناسان ده‌ڵێت, به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ و خه‌ڵكی خێرخواز خه‌ونی جۆناسان-ی هێنایه‌ دی كه‌ ئێمه‌ زه‌حمه‌ت بوو بۆی بێنینه‌دی.

ئەوچاویلکەیەی جۆناسان لە چاوەی کرد چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌، به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌یی و رێكخراوی ئینكرۆما بۆیان دابینكردووه‌، كه‌ تاكه‌ رێكخراوه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌م جۆره‌ چاویلكه‌یه‌ بۆ كه‌سانی ره‌نگكوێر دابینده‌كات.

دوا به‌دوای ئه‌م كاره‌ خێزانی جۆنز باوكی جۆناسان له‌رێگه‌ی سوشیال میدیاوه‌ حسابێكی بانكیان كرده‌وه‌ بۆ هاوكاری به‌ناوی "سندوقه‌كه‌ی من", تا پاره‌ بۆ رێكخراوه‌كه‌ كۆكرێته‌وه‌ و تا رۆژی ٢٢ی نۆڤێمبه‌ر، ٣ هه‌زار و ٢٠٠ دۆلار كرابووه‌ حساباته‌كه‌وه‌، له‌كاتێكدا چاویلكه‌كه‌ به‌بێ هیچ باجێك بایی ٩ هه‌زار دۆلاره‌.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP