Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکاری نەکڕینی نیمار لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە ئاشکرادەکرێت

وەرزش

بینراو 262

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە گواستنەوەی هاوینەی وەرزی رابردوودا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی کرداری هەوڵی کڕینی نیماری دەداو دەیویست بیگوازێتەوە ریزەکانی.  

هۆکاری نەکڕینی نیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشکرادەکرێت، ٢٠ی مانگی هەشت پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بە فەرمی پەیوەندی بە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری کارەکانی پاریس کردووە و وتویەتی ئێمە لە کڕینی نیمار دەکشێینەوە.

هۆکارەکان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی پیرێز زانیویەتی بۆ کڕینی نەیمار دەبێت لانیکەم ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن کە بەلای ئەوەوە زۆر بووە، هەرەوەها پیرێز بۆی دەرکەوتووە کە بەشداری پێکردنی لۆکاس ڤاسکێز یاخود ناڤاس یاخود مۆدریچ لە گرێبەستەکەى نەیمار سودی نابێت و پاریس بەوە رازی نییە.

ئەمە سەرباری ئەوەی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی نیمار هۆکارێکی تر بووە بۆ کشانەوەى ریاڵ لە گرێبەستەکەدا، نیمار لە ئێستادا خاوەنی موچەیەکە بەبڕی سەرو ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە کێشەیەکی تری پیرێزی سەرۆکی ریاڵ بوو، ئەم هۆکارەنەش وای لە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید کردبوو کە کڕینی نیمار زیانی زیاترە لە سودی بۆیە کشابووەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP