Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

عێراق

بینراو 82

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق راگەیەنراوێکی  دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە پارێزگاکانی بەسرە و زیقار شەش خۆپێشاندەر کوژراون و ١٥٨ـی دیکە برینداربوون.
 
لەراگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق  رایگەیاند،" سێ خۆپێشاندەر لە پارێزگای بەسرە ئوم قەسر کوژراون و ٨٧ـی دیکە برینداربوونە و شەش خۆپێشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون".
 
لە راگەینراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" لە پارێزگای زیقار لە بەردەم پردی زەیتوون و نەسر لەناوەندی پارێزگای زیقار سێ خۆپێشاندەر کوژراون و٧١ـی دیکە برینداربوونە و پێنجی دیکە دەستگیرکراون". 
 
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا  داوا لە حکومەتی عێراقی دەکات رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر لەبارەی پەرەسەندنەکانی پارێزگای بەسرە و زیقار، دەستبەجێ تووندوتیژییەکان رابگرێت، تا ئەوپەڕی دان بەخۆیدا بگرێت، پێوەرەکانی پێکدادانی ئەمنی جێبەجێبکات و پارێزگاری لە گیانی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بکات.
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوای ئەوەی ٢٥ تشرینی یەکەم خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردەوە بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنەیکان دروستبوو،هاوکات تاوەکو ئێستاش بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP