Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەم منداڵە لەئێستادا خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگە

هەمەرەنگ

بینراو 6769

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە هونەرمەندی سوری سۆلاف فەواخرجی وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ کچی پوری بڵاوکردەوە، بەهۆی لەیەکچوونی نێوانیانەوە خەڵکی لە کۆمێنتدا بۆیان نوسی "جوانی لە خێزانەکەتاندا بۆماوەییە".

سۆلاف لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە بۆ درامای میسری و رۆڵی سەرەکی ناو زنجیرە درامای (خەت ساخن) دەبینێت لەگەڵ حسین فەهمی و سەلاح عەبدوڵا و نیزال شافعی و میدۆ عادل و چەندین هونەرمەندی دیکە.

هەروەها دوایین کاری ئەم خانمە هونەرمەندە زنجیرە درامای (هەوا ئەسفەر) بووە کە لە رەمەزانی ساڵی ٢٠١٩ پەخشکرا و لە نوسینی عەلی وەجی و دەرهێنانی ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەدە. 



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP