Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... پرۆژەی ناشتنی هەزار نەمام جێبەجێدەکرێت

کوردستان

بینراو 137

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی لە نوێترین چالاکیان پرۆژەی ناشتنی هه‌زار نه‌مام جێبه‌جێ دەکەن و كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاری پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی‌ و به‌چاودێری سه‌رۆكی شاره‌وانی تاسڵوجه‌، ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی  به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌و به‌سپۆنسه‌ری (گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان)، پڕۆژه‌ی ناشتنی  هه‌زار  نه‌مامی جۆراوجۆر جێبه‌جێده‌كات، له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌هه‌ردو ئاراسته‌كه‌.

پڕۆژه‌كه‌ به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌م رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ٢٦ی ئەم مانگە دەستپێدەکات له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

قۆناغی دووه‌م رۆژانه‌‌و به‌به‌رده‌وامی كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسڵوجه‌ درێژه‌ به‌پڕۆژه‌كه‌ ده‌ده‌ن تا ناشتنی كۆتا نه‌مام‌ و بڕیاریشوایه‌ ئاودان‌ و خزمه‌تكردنی نه‌مامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP