Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رادەگەیەندرێت

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لە ھەولێر بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رادەگەیەندرێت، كە تێیدا چەندین پانێل لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارە ئاماری توندوتیژی دژی ژنان رابگەیەندرێت و لە پانێلەكان گفتوگۆ لەوبارەوە بكرێت.

ەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "سبەینێ ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ رۆژی راگەیاندنی هەڵمەتەکەیە دژی بە بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتەکە رادەگەیەنرێت لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵە لە هەولێر".

ئەمەل جەلال ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم لە بەردەوامی کارەکانماندا کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ نوێنەرانی کونسوڵی وڵاتان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و نوێنەری لێژنەکان، هەروەها ٢٧ی مانگیش لە شاری دهۆک کۆنفرانسی بەهێزکردنی هەماهەنگی بەرێوەدەچێت، بەمەبستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی لەکاتی ململانێکان".

وتیشی، "رۆژی دووی مانگ دووبارە لە شاری هەولێر هەڵمەتی راگەیاندنی نەهێشتنی خەتەنە کردنی مێینەیە، وە لە رۆژی سێ و چوار وەزارەتی رۆشنبیری کۆنفرانسێکی هەیە تایبەت بە یەکەکانی یەکسانی جێندەری لەناو وەزەراتی رۆشنبیری ئەنجامدەدرێت، رۆژی پێنجی مانگیش لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆنفرانسی بەهێزکردنی سەنتەرەکانی جێندەرناسییە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان".

ئەمەل جەلال رونیشیکردەوە، "رۆژی ١٠ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵمەتەکەمان دەبێت، لە شاری هەڵەبجە کە یەکسانە بە رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤیش، لە هەڵەبجە کۆتا رۆژی کۆنفرانسەکەمان دەبێت تایبەت بە ماف و یاساکان".

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە لە رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لەڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندین چالاکی لە شارەکانی هەرێم بەرێوەدەچێت لەسەری.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP