Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی حکومەت پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێری نوێی حزبی زەحمەتکێشان کرد

کوردستان

بینراو 78

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی نووسیویەتی، "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب ، پیرۆزباییتان لێدەکەم  و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا ئەوەشی وتووە، "هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم".

دوای ئەنجامدانی ١٠هەمین کۆنگرەی خۆی لە ٢٢ و ٢٣ ئەم مانگە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر و جێگری سکرتێر و بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتی هەڵبژارد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP