Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

کوردستان

بینراو 208

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لەرووداوێکی هاتوچۆدا دووكه‌س گیانیانلەدەستداو چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت- سلێمانی) نزیك گوندی ژاڵه‌ روویدا، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و شۆفێرو چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیه‌كه‌ برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو، لە پاش هێڵكاری بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەروو، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ لە ئەستادا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP