Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەڵمەتێکی نیشتیمانی لە کوردستان راگەیەندرا

کوردستان

بینراو 149

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانش جەخت لە سڕینەوەی یەکجاری جیاوازی جێنەدەری و پاراستنی مافی منداڵ و ژنان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کودستان بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر هەڵمەتێکی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی لە هەرێمی راگەیاند.

پەخشان زەنگەنە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە مەراسیمی دەستپێکردنی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، لەو رۆژەدا بە پێویستی دەزانن داوا لە حکومەت و پەرلەمان بکەن کە بودجەی زیاتر بۆ بابەتی روبەڕبونەوەی توندوتیژی و دابینکردنی شوێنێکی ئارام بۆ داڵدەدانی ئەو کەسانەی روبەری توندوتیژی دەبنەوە دابیبکەن.

باسی لەوەشکرد، داواکارن پەرلەمانی کوردستان بە یاسا جیاکاری رەگەزی و توندوتیژی بەرامبەر ژنان یاساغ بکات و کەلێنە یاساییەکان پڕبکاتەوە، چونکە پەرلەمان  و حکومەت بەرامبەر حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرپرسیارن.

هەر ئەمڕۆش لە شاری سلێمانیش چەند چالاكیەك بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە بۆ ماوەی ١٦ رۆژ هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوام بێت.

ئەنجومەنەکە ئەوەشی راگەیاندووە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ تاوەكو ساڵی ٢٠١٧  لە هەرێمی كوردستان ٨٠٧ ژن كوژراون و خۆیان كوشتووەو ساڵی ٢٠١٦ زۆرترین ژنی تێدا كوژراون، ئەمڕۆش ئاماری ساڵی رابردوو و ئەمساڵی توندتیژی و پێشێلکردنی مافی ژنان لە هەرێم بڵاودەکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە له‌ ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٩ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌ گوێره‌ی بڕیاری ( ١٣٤-٥٤) ٢٥ی تشرینی دووه‌می وه‌ك رۆژی به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP