Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوامە

کوردستان

بینراو 215

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کارەبای سلیمانی رایگەیاند ، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستیكردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌ری زیره‌ك.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی لە راگەیان دراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌مه‌به‌ستی باشكردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای نیشتمانی ده‌ستیكردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌ری زیره‌ك.

ئەوەشی  روونکردەووە، پێوه‌ره‌كه له‌سه‌ر ستوونه‌كانى كاره‌با ده‌بسترێت و له‌لایه‌ن (داتا سه‌نته‌ره‌وه‌) كۆنترۆڵ ده‌كرێت و داتاى لێوه‌رده‌گیرێت و بۆى ده‌نێردرێت .

لە راگیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر هاوڵاتى نییه‌ و له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە،  باروودۆخی کارەبای نەشتمانی رۆژ بەرۆژ روو لە خراپ بونە ، گلەی هاوڵاتیان روولە زیاد بوونە سەبارت بە خراپی کاربای نەشتمانی و کەم بونەوەی سەعاتکانەی  پێدانی کاربا ، لە هەمان کاتدا حکومەت لە ئەێستادا خەریکی بەستنی پێوەری زیرک بۆ ماڵان و بەشێک لە گڕکەکانی سلیمانی بەستنی پێورکە تەواو بوو، کە باس لەوە دەکرێت هۆکارێکی باشدەبێت بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP