دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشوتری تەندروستی دەرکرد
عێراق
بینراو 68
پێش 1 هەفتە
دەستەی دەستپاکی
عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشوتری تەندروستی عێراق و ژمارەیەکی دیکە
کارمەندانی ئەو وەزارەتە دەکرد، بەپێی ماددەی ٣٤٠ لەیاسای سزادانی عێراقی.
دەستەی دەستپاکی
عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کەتێیدا هاتووە، دادگای تاوانەکانی سەر بە دەستەی
دەستپاکی لە پارێزگای کەربەلا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشوتری تەندروستی عێراق
و بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژە ئەندازیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی
گەندەڵی و سەرپێچی یاسایی لەپڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ٤٠٠ قەڵەوێرەیی لە کەربەلا.
لەهەمانکادا
دەستەکە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار ئەندازیار دەرکرد، کە کاریان دەکرد لە لیژنەی
تایبەت بە دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیەدا.
بەڕێوەبەرایەتی
لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی رونیشکردەوە، ئەو فەرمانە بە پشتبەستن بە ماددەی ٣٤٠
لەیاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.
ئەوە لە
کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە لە چوارچێوەی رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن
بۆ دەیان پەرلەمانتار، وەزیری پێشو، پارێزگاری ئێستا و پێشو، بەڕێوەبەری گشتی ئێستا
و پێشوی عێراق دەرچوە و زۆرینەشیان بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکانیان
دەستگیر دەکرێن.