Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"لەماوەی ساڵێکدا ٢٠١ ژن کوژراون یاخود خۆیان کوشتووە"

کوردستان

بینراو 131

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێكخراوی هه‌نگاو رایگەیاند، لەماوەی ساڵێکدا ٢٠١ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ژنان تۆمارکراوە و  زیاتر لە ١٦٠ ژنیش كوژران و خۆیان كوشتووه‌.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەبۆنەی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژنان ئاماری تۆمارکراوی ساڵێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٨ تا ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩ پێنج ژن له‌سێداره‌ دراون و ٣٠ ژنی کوردیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
باسی لەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا ٣١ ژنی دیکە كوژراون، كه‌ زۆرینەیان بە دەستی کەس و کار و خزمانی نزیکی خۆیان کوژراون.

هەنگاو بۆ مافەکان مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، به‌پێی ئامارەکان‌ ٧٧ ژن لە ڕێگای خۆهەڵواسین، ٢٠ ژن لە ڕێگای خۆسوتاندن، ٢٦ ژن لە ڕێگای خواردنی حەب و ژه‌هر، حەوت ژنیش بە هۆی بەکارهێنانی چەک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش بە گوێرەی ئاماری ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ تاوەكو ساڵی ٢٠١٧  لە هەرێمی كوردستان ٨٠٧ ژن كوژراون و خۆیان كوشتوە، ساڵی ٢٠١٦ زۆرترین ژنی تێدا كوژراون، ئەمڕۆش ئاماری ساڵی رابردوو و ئەمساڵی توندتیژی و پێشێلکردنی مافی ژنان لە هەرێم بڵاودەکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە له‌ ١٧ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٩ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌ گوێره‌ی بڕیاری (١٣٤-٥٢) ٢٥ی تشرینی دووه‌می وه‌ك رۆژی به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP