Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق ... خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکان دادەخەن

عێراق

بینراو 69

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

زنجیرەی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و شارەکانی باشورى عێراق بەردەوامن و خۆپیشاندەران زۆربەى ڕێگا سەرەکییەکانى بەسرە و زیقاریان داخستووە هاتووچۆی ئوتومبێل پەکی کەوتوو .

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک خۆپیشاندەران بەسوتاندنى تایەى ئۆتۆمبێل رێگا سەرەکییەکانى بەسرەیان داخستووە و لە نێویاندا رێگاى سەرەکى بەندەرى ئوم قەسر، لە شارى ناسریەى ناوەندى پارێزگاى زیقاریش هەریەک لە پردەکانى زەیتون و نەسر و حەزارات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.

بەپێى هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ یەکشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق، بە دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکان، ١٢ خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراقدا سەریهەڵداوە، بە جۆرێک کە لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێنەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمە یەکەمین خۆپیشاندانی گەورەی لەو شێوەیەیە لە عێراقدا، بەپێی دوایین ئامارەکانیش لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٣١٢ کەس کوژراوان، و زیاتر لە ١٥ هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP