عێراق... هاککەران بانگەشەی کودەتایان کرد
عێراق
بینراو 242
پێش 2 هەفتە
شەوی ڕابردوو پەڕەی دژەتیرۆری عێراقی لە فەیسبووک
و تویتەر، لەلایەن ژمارەیەک هاککەری نە ناسراوەوە هاککرا، لە تۆڕکۆمڵایەتیەکان دەنگۆەی
کودەتا بڵاو کرایەوە .
هەروەها ھاککەرەکان لە درەنگانی شەودا بەناوی
تالب ئەلشەغاتی بەرپرسی دژەتیرۆر، بانگەشەی کودەتایان تێدا کرد.
لە هەمان کاتدا هەواڵی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی
عێراقیان لە ناوچەی سەوزی بەغداد بڵاوکردەوە، لە تۆڕکۆمڵایەتیەکانیش دەنگۆەی کودەتا
بڵاو کرایەوە.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئەو دەزگایە رەتیانکردەوە
و رایانگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر ئەو پەڕانەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.