Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەی کوژراوانی سێ رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

عێراق

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

راگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری کوژرا و بریندار و دەستگیرکراوی سێ رۆژی رابردووی خۆپیشانداکانی بڵاوکردەوە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری سێ رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد، لەو ماوەیەدا کەسێک لە بەغدا، حەوت کەس لە زیقار و سێ کەسیش لە بەسڕە کوژراون هەروەها ٢٨٩ کەسیش برینداربوون.


باسی لەوەشکردووە، بەهۆی روبەروبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەغدا خۆپیشاندەرێک کوژراوە و  ٦٨ کەسیش برینداربوون، هەروەها ٩٣ کەسیش دەستگیرکراون لەو ژمارەیەش تەنها ١٤ کەسیان ئازاد کراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەوماوەیەدا لە پارێزگای زیقار حەوت خۆپیشاندەر کوژراون و ١٣١ کەسیش برینداربوون، هەروەها ٢٢ کەسیش دەستگیرکراون.

راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە پارێزگای بەسڕە سێ خۆپیشاندەر کوژراون و ٩٠ کەسیش برینداربوون و ٣٨ کەسیش دەستگیرکراون، هەروەها لە کەربەلا ٣٤ دەستگیرکراون.

لە هەمان کاتدا کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد بە توندوتیژی روبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە و پارێزگاری لە گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکرێت، داواش لە دادگا دەکەن بە یاسای خۆپیشاندان مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP