Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەعدی پیرە: بۆ ئەم كۆنگرەیە پەرتەوازەین خوا بەباشی بگێڕێ

کوردستان

بینراو 182

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە نوسینێکیدا لە یاداشتنامەكەی مەزارى مام جەلال لە سلێمانى ئاماژەى بەوەکرد، "بۆ ئەم كۆنگرەیە پەرتەوازەین خوا بەباشی بگێڕێ".

سەعدى ئەحمەد پیرە لە نوسینەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ سەردانی مەزاری مام جەلال، سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی كرد باسى کۆنگرە لەسەردەمى جەلال تاڵەبانى دەکات و دەڵێت،" لەو بەرە بەری كۆنگرە هەمیشە دووبارەت دەكردەوە، هەمووتان بەبراو كەسی خۆم دەزانم و منیش هی هەمووتانم".

لە درێژەى نوسینەکەیدا بۆ جەلال تاڵەبانى پیرە دەڵێت" ئەو چەترە بوویت هەموومانت كۆدەكردەوە، هەر ئێستا لەم كاتەدا پێویستیت و كۆمان بكەیتەوە، پەرتەوازەین بەداخەوە، ئەم كۆنگرەیە خوا بەباشی بگێڕێ."

هاوكات بڕیارە لە حەوتى مانگى داهاتوو یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆنگرەى چوارەمى خۆى ببەستێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP