Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی بەشداری لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نەکرد

کوردستان

بینراو 119

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری رێوڕەسمەکەی نەکرد.

 بەڵام مەسرور بارزانی بەشداری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی نەکرد، وا پێدەچێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی ئەنجومەنی خانمان بێت.

تۆڕی میدیایی بینەر ئەوەشی زانییوە کە بڕیاربووە حاکم ئەحمەد ئەنوەر وەک نوێنەری مەسرۆر بەرزانی ئامادەبێت لە هۆڵەکەدا و بۆ ئەو مەبەستەش تۆڕی میدیایی بینەر چەند جارێک پەیوەندی کرد بە حاکم ئەحمەدەوە بەڵام بەردەست نەبوو.

هەربەو هۆیەشە لە شوێنی سەرۆکی حکومەت، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ وتاری مەسرور بارزانی خوێندەوە لە مەراسیمەکەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابروودا هەردوو پەرلەمانتاری کوردستان دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا راپۆرتێکیان لەسەر بەهەدەردان و گەندەڵییەکانی ئەنجوومەنی کاروباری خانمان بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەیاندا هاتووە ئەنجومەنەکە نزیکەی سێ ملیۆن دیناری داوە بە کەمالیات و سوراو زیاتر لە سێ ملیۆن دیناریشی داوە بە وەرگێڕانی راپۆرتێک و ٧٠ ملیۆن دیناریش بێ خاوەنە و ٢٠٠ ملیۆن دیناریش ساڵانە بۆ مووچەی چەند کەسێک خەرجکراوە و ٩٠ ھەزار دیناریش دراوە بە سێتێک کۆکا کۆلا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP