Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرکەسێک ئەم کارە بکات هەژماری فەیسبووکەکەی دادەخرێت

هەمەرەنگ

بینراو 6412

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ماوەیەکە بەشێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دووچاری داخستنی هەژمارە تایبەتییەکانیان دەبنەوە بەشێوەی کاتی بێت یان داخستنی یەکجاری، شارەزایەنی بواری سۆشیال میدیاش ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکەن خۆیان بپارێزن لەناردنی هەندێک وێنەو ڤیدیۆ.

شارەزایەنی بواری سۆشیال میدیا، لەسەر ئەو بابەتە کە ماوەیەک ژمارەیەک هەژمار سزا دەدرێت یان دادەخرێن بەتەواوەتی، ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەکەن کە پێویستە خۆیان بپارێزن لە ئاڵوگۆرکردنی وێنەو ڤیدیۆی سێکسی (پۆڕن)، بەتایبەت ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی کە منداڵ تیایدا دەردەکەوێت.

شارەزایەن دەڵێن، بەهۆی دانانی فلتەر لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە لەسەر ئەو وێنەو گرتانە راستەو خۆ ئاگاداری دەدات بە کۆمپانیای فەیسبووک، ئەمەش وا دەکات هەژماری ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە دووچاری سزا یان داخستن ببێتەوە.

فەیسبووک تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە، لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەزانکۆی ھارڤارد، فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP