Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەوەی شەوی رابردوو لە لوبنان روویدا لە عێراق روویبدایە بە سەدان کوژراوەی لێده‌كه‌وته‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 167

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


 خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامی هەیە و ئەمشەویش شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران لەلایەک و، پشتیوانانی حزبوڵا وهەروەها بزوتنەوەی ئەمەل لەلایەکی دیکەوە ڕوویدا.

شەوی رابردوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، تێکهەڵپژان و پێکدادان بە بەرد هاویشتن و سوتاندنی ماتۆڕسکیلێک لەنێوان خۆپیشاندەران لەلایەک و، ئەندامانی حزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەل لەلایەکی دیکەوە ڕوویدا.

لە ئاکامی ئەوەشدا، بۆ راگرتن و جیاکردنەوەی ئەو سێ بەرەیە، سوپای لوبنان دەستیوەردایە شەڕ و پێکدادانەکە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا. پشێویی و ئاڵۆزییەکە برینداربوونی ژمارەیەک خۆپیشاندەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە.

شایەنی باسە، حزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەل دوو پارتی سیاسی لوبنانن و لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا، زۆرینەی دەنگی شیعەکانی ئەو وڵاتەیان بۆخۆیان بردووە. چاودێرانی دۆخی وڵاتان، پێیانوایە ئەو هەنگاوێکی گەورەیە کە ئەو وڵاتە بۆ پێکەوەژیان ناویەتی، بەوەی کە شەوی ڕابردوو، سێ لایەنی جیاوازی ئەو وڵاتە پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوویداوە و هیچ کەسێکیش لە هیچ لایەکیان نەکوژراوە.

وڵاتی لوبنان لەرووی پێکهاتەی سیاسییەوە تا ڕادەیەک لە عێراق دەچێت بەوەی پۆستە سیادییەکانی ئەو وڵاتە لەنێوان شیعە، سونە و کریستیانەکاندا یەکلایکراوەتەوە، بەجۆرێک سەرۆک کۆمار بۆ کریستیان، سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعە و سەرۆک وەزیرانیش بۆ سونەیە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی چاودێران، جیاوازی ئاستی شارستانی تاکەکانی ئەو دوو وڵاتەیە، کە ئەگەر ئەوەی شەوی ڕابردوو لە عێراق ڕوویبدایە، ئەوا بە دەیان و سەدان کوژراو و بریندارەوە لێی دەهاتە دەرەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP