Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم: دەبێت پێشێلکارانی مافەکانی ژنان سزابدرێن

کوردستان

بینراو 129

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە رێوڕەسمی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وتاری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی خوێندەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە خوێندنەوەی وتارەکە رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژی جیهانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەو رۆژەیە کە دەبێت بە بیر خۆمانی بهێنینەوە کە دەبێت کۆتایی بە یەکێک لە بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ بهێنین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "کەمترین دانپێدانان بۆ ئەم جۆرە پێشێلکارییانە دەکرێت، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نیشتمانی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان رادەگەیەنین کە لەم ماوەیەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت".

باسی لەوەشکرد، هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان ئەم هەڵمەتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان را دەگەینین و دڵنیاشتان دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەم هەڵمەتە و هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەگشتی و بە تایبەتی دژی رەگەزی مێینە و کارکردن لە پێناو پەرەپێدانی کەلتووری رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی خێزانیی.

رێبەر ئەحمەد داواشی لە رێکخراوە مەدەنییەکان، رێکخراوەکانی ژنان، مامۆستایانی ئاینی و میدیاکان کرد هاوکاریی حکوومەت بکەن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەکان و خەباتی ژنانی کوردیشی لە بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردستان بەرزنرخاند.

روونیشیکردەوە، کە حکوومەتی هەرێم چەند چاکسازییەکانی لە ماوەکانی رابردوو ئەنجامداوە، ئەوانیش، بە تاوان ناساندنی کوشتنی ژنان، بەرزکردنەوەی تەمەنی شوکردن و نەهێشتنی فرەژەنی.

لەگەڵ ئەوەش وەزیری ناوخۆ رایگەیاند کە هێشتا پێشێلی مافەکانی ژنان لە رێگای بەزۆر بە شوودان، خەتەنەکردن، گێچەڵی سێکسی، سوکایەتی و کوشتن دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوە بارەیەوە رایگەیاند، دەمانەوێت پەیامێکی روون بگەیەنن کە ئەوەیش دەبێت توندوتیژی دژی ژنان بوەستێت. دەبێت ئەنجامدەرانی توندوتیژی سزا بدرێن و پشتگیری قوربانیان بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP